وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: وێستگەیەکی 100مێگاواتی کارەبا لە سۆران دادەمەزرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10 ى 1 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە پەراوێزی کردنەوەی سێ پرۆژەی گرنگی کارەبا لە سۆران، سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ناوچەکە کرد و لەگەڵ قائیمقامەکانی ئیدارەی سۆران کۆبووەوە.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: وەزیری کارەبا باسی لە دانانی وێستگەیەکی 100 مێگاواتی کارەبا لە سۆران کرد و هاووڵاتیانی ناوچەکە دڵنیا کردەوە کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکانی کارەبا، دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: به‌م پڕۆژه‌یه کێشەی کارەبای ئاوی زارگەلی و تۆڕی کارەبای ناوخۆی ڕەواندز چارەسەر دەکرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.