Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 21:43

مسته‌فا کازمی خۆشحاڵی خۆی به‌ بڕیارێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕی

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆشحاڵی خۆی به‌ بڕیارێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕی به‌ ده‌رهێنانی ناوی عێراق له‌ لیستی پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆر.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "بڕیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی دەوڵەتانی مەترسیدار لە سپیكردنەوەی پارە و پشتیوانیكردنی تیرۆر، هەنگاوێكی گرینگی دیبلۆماسییەتی كارایە لە بەرژەوەندی نیشتمان".

ڕاشیگه‌یاند "هەوڵە حکوومی و دیبلۆماسییەکانمان بەردەوام دەبن بۆ گێڕانەوەی عێراق و عێراقییەکان بۆ پێگەی شایستەی خۆیان".

جێی باسه‌ فیلیێ ڤاریۆلا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌رهێنانیان له‌ لیستی ده‌وڵه‌تانی مه‌ترسیدار له‌ پشتیوانیكردنی تیرۆر، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ عێراق زیاتر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ توانا دارایی و پێشخستنی بانكی ناوه‌ندی عێراق.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.