وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە گرێبەستی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆوە ڕێک دەخرێت و جگە لەو گرێبەستە هیچ گرێبەستێکی دیکە کاری پێ ناکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارە بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تێیدا هاتووە "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوەخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم بەیانە".
بەپێی بەیانەکە گرێبەستێکی ستاندارد بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕێک دەخرێت لەلایەن وەزارەتەوە، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، پێویستە هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل تەنیا کار بەو گرێبەستە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەنێوان ئەندامانی خێزان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ دەکرێت، بە گرێبەستێکی ئەلیکترۆنی لە هاتووچۆی تایبەتمەند بۆیان ڕێک دەخرێت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی هەرێم کە لە شارەکانی دیکەی عێراقیشەوە دەفرۆشرێن بە هەمانشێوە بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ دەکرێت.
وەزارەتی ناوەخۆ لە بەیانەکەدا جەختیشی کردەوە کە جگە لەو گرێبەستانەی لەم ماددەیەی خستوویانەتەڕوو و دیاری کراون، هیچ گرێبەستێکی دیکە کاری پێ ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.