Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 06:38

نزیکەی 4 ملیار دینار بۆ چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگەیەک خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 3 ملیار و 600 ملیۆن بۆ چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگەی ئامادا-بێخمێ- کانی تۆزێ خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 3 ملیار و 657 ملیۆن و 873 هه‌زار دینار ته‌رخان كرا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ( چاككردنه‌وه‌ و قیڕتاوكردنی ڕێگای ئامادا- بێخمێ – كانی تۆزێ) به‌ درێژیی 21 كیلۆمه‌تر له‌ ناحییه‌ی دینارتێ له‌ قه‌زای ئاكرێ.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه‌م گوژمه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای دهۆک خه‌رج ده‌كرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.