پاپا فڕه‌نسیس پاپای فاتیكان ڕایگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وه‌رگرتنی ڤاكسینه، هه‌ركه‌سێكیش ڤاكسین ڕه‌ت بكاته‌وه مه‌یلی خۆكوشتنی هه‌یه و گوناهباره.
پایا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا ڕایگه‌یاند: وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی كۆڕۆنا پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقییه، بێگومان كارێكیشه له كاره‌كانی خۆشه‌ویستی، ئه‌وه‌ی ڕه‌تیشی بكاته‌وه ڤاكسین وه‌ربگرێ مه‌یلی خۆكوشتنی هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو تاكێك به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی خۆی له‌سه‌ره، بێگومان چاودێریكردنی ته‌ندروستیش پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقییه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بینین زۆرێك له خه‌ڵكان كاریگه‌ر بوونه به ئایدۆلۆجیای ساتییهكانهوه، به‌شێكیان پاڵپشتی هه‌ندێ له بۆچوون ده‌كه‌ن كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ری نییه یاخود زانیاری نادروستیان له‌سه‌ر وه‌رگرتووه، بۆیه داوا ده‌كه‌م پابه‌ندبن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی مێشكی مرۆڤ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌داخه‌وه‌یه بۆ دروستبوونی ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسین دروست بووه.
له كۆتاییدا پاپا فڕه‌نسیس پاپای فاتیكان ڕایگه‌یاند كه ڕاسته ڤاكسین سیحر نییه بۆ چاكبوونه‌وه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه له داهاتوودا په‌ره‌ی پێ ده‌درێ ده‌بنه چاره‌سه‌رێكی بنبڕ بۆ كۆتاهاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شێوه‌ی یه‌كجاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.