عبدولسه‌لام بەرواری - مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به به پرسی عێراق.. هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو رایگه‌یاند:
دوای پیرۆزبایی له پارتی و سه‌رۆك بارزانی ، پێم وابوو سه‌دریه‌كان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بداته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یان جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران .
به‌ڵام وا پێ ده‌چێت موقته‌دا صه‌در جدییه له كاره‌كانی ، ئه‌و 3 لایه‌نه هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌و له نێوانیاندا هه‌یه ، سه‌دریه‌كان و پارتی و سوننه‌كان .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تێك هه‌بێت خاوه‌ن بڕیار بێت ، له هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ن ئۆپۆزسیۆنن و له گه‌ڵ هیچ رایه‌ك نه‌بوون ئه‌وه جێگه‌ی خۆشحاڵییه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه قه‌ده‌ری ئیمه كورد پیویسته به‌رده‌وام پێكه‌وه بین ، ئێمه بڕیارمان نه‌داوه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بین ، شیعه له گه‌ڵ كێ پێك بێت ئێمه به‌شدار ده‌بین . كشانه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ نموونه یه‌كێتی نیشتیمانی با ئه‌وان وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه .
عه‌بدولسه‌لام به‌روانی گوتی : من باوه‌رم وایه براده‌رانی یه‌كێتی به هه‌ر شێوازێك بێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی شیعه‌و سوننه‌و پارتی پشتیوانی مسته‌فا كازمی بن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی داهاتوو ، ئه‌وا پشتیوانی و پشتگیری ته‌واو ده‌بێت و به‌رگریه‌كی باش ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق به گشتی .
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری رایگه‌یاند حكومه‌تی نیشتیمانی حكومه‌تێكی تایفی نابێت
له لایه‌ن خۆیه‌وه نەهرۆ مەحمود - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند :
دوای پیرۆزباییمان له پارتی ، به‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی ده‌ستنیشان كران ، ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا دیار بوو گرفت له نێوان شیعه‌دا هه‌یه ، ئاماژه‌یه‌كیشه به‌وه‌ی كه سه‌دریه‌كان له گه‌ڵ سوننه‌و كورد ده‌توانن حكومه‌تێكی زۆرینه پێك بهێنن .
لایه‌نه شیعه‌كان فشار له سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئارامییه‌ك ببه‌ن .
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م ده‌نگه ، به‌ڵام له گۆره‌پانی سیاسی شت ئه‌گۆڕێت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌و باره‌وه .
پێویسته كورد یه‌كڕیز بیت و هه‌موو كورد له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك ده‌نگ بێت .
ئێمه هیوادارین یه‌كێتی بێته ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین یه‌ك ده‌نگ بین و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ بده‌ین .
پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان خۆشه ماڵی كورد یه‌ك بێت و سه‌رۆك كۆمارێك ده‌ستنیشان بكرێت .
ئێمه وه‌ك كورد لایه‌ره‌یه‌كی نوێمان كردۆته‌وه و عێراقیش ده‌زانی كه كورد به شێوازێكی دیكه هاتۆته به‌غدا
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته كورد بوونی هه‌بێت له به‌غدا چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت ، بۆیه پێویسته به راسته‌قینه نوێنه‌ری كورد بین له به‌غدا .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.