وه‌زیری پلاندانانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ر و بنبڕكردنی هه‌ژاری له عێراق پێویستی به بڕیاری بوێرانه و یاسایه‌ك هه‌یه كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه: خالید به‌تاڵ نه‌جه‌م وه‌زیری پلاندانان سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هونه‌ریی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری له عێراق كرد.
وه‌زیری پلاندانان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پێویسته پێوانه‌یه‌كی نوێ و ورد بۆ دیاریكردنی هه‌ژاری دابنێین له‌گه‌ڵ شێوازی دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌م چینه‌ی كۆمه‌ڵگه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری دامه‌زراوه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه ئه‌و كاره بكه‌ن كه پێیان ڕاده‌سپێردرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی ڕاست و باش دابنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا، بێگومان ئه‌مانه‌ش پێویستی به بڕیاری بوێرانه هه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردنیان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌باح جوندی مه‌نسووڕ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جێبه‌جێكردن و ستراتیجی پێكهێنرا له‌گه‌ڵ دیاریكردنی كاره‌كانیان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی چڕ و فراوان كرا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و ڕۆلی سندووقی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و گوندانه‌ی كه زۆرترین هه‌ژاری تێدایه له‌گه‌ڵ دانانی ڕێكاری گونجاو بۆ هاوكاریكردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.