ئه‌مشه‌و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند و هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد: بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 9:29ی ئه‌مشه‌و ڕوویداوه و گوڕه‌كه‌شی به‌ڕێژه‌ی 4.5 بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه 42 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركووك و 20 كیلۆمه‌تر له باشووری چه‌مچه‌ماڵ بووه.
جێی باسه بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی دەوروبەری به ئاشكرا له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ھەستی پێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.