سه‌روه‌ت و سامانی شانگبانگ زهاو سه‌رۆكی كۆمپانیای (Binance) به 96 ملیار دۆلار خه‌ملێنرا و به‌مه‌ش بووه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له ڕووی دراوی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
ئاژانسی (بلۆمبێرگ) بڵاوی كرده‌وه: مووكیش ئه‌مبانی گه‌وره بازرگانی هیندی سه‌روه‌ت و سامانه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بریتییه له 92.9 ملیار دۆلار و بووه دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان.
شانگبانگ له ساڵی 2014وه ده‌ستی به‌سه‌ر دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكوینه‌وه گرتووه و تا ئێستاش خاوه‌ن زۆرترین پشكه‌كانی ئه‌م دراوه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شانگبانگ ته‌نیا له ساڵی 2021 له دراوی ئه‌لیكترۆنی 20 ملیار دۆلاری قازانج كردووه، به‌ڵام دراوی بیتكوین له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 به‌هاكه‌ی 8% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌مه‌ش له ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 42 هه‌زار دۆلاری زه‌ره‌ر كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.