به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی تارانی پایته‌ختی ئێران 6 كه‌س بوونه قوربانی.
موجته‌بی خالیدی گوته‌بێژی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن له شاری تاران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی هاووڵاتییان له شه‌قامی ته‌عاون له ڕۆژئاوای شاری تاران كه‌وته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئاگره‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باڵه‌خانه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا و ڕاسته‌وخۆ پیاوان و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئاگره‌كه چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها 2 هاووڵاتی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
گوته‌بێژی خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی شاری تاران ڕاشیگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدابوو له نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه خۆی فڕێدابووه خواره‌وه، سێیهكهی تریش به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه خنكابوون و گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.