Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:44

بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی قوبرسی لە دەریای ناوەڕاست هەژاند

بە گوڕی 6،4 پلە
کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6،4 پلە، کەناراوەکانی دوورگەی قوبرسی لە دەریای ناوەڕاست هەژاند.

بەپێی زانیارییەک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو AFAD دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 04:07 بە کاتی ناوخۆی تورکیا بەگوڕی 6،4 پلەی ریختەر لە کەناراوەکانی باشووری خۆرئاوای دوورگەی قوبرس لە دەریای ناوەڕاست روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی 5،06 كیلۆمەتر روویداوە، ناوەندەکەی 134 کیلۆمەتر لە قەزای ئاناموری مێرسین دوور بووە.

بوومەلەرزەکە لە ئانتاڵیا، مێرسین، هاتای، ئادانا، ئیسپارتا، بوردور و کۆنیا و بەتایبەتی لە دوورگەی قوبرس هەستی پێکراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.