ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خانه‌نشین ده‌كرێن .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی واقیعی عێراق مه‌رسوومێكی كۆماری تایبه‌ت به خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی مه‌رسوومه‌كه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه 324 كه‌سه‌و به‌پێی یاسای خانه‌نشینی ژماره 9ی ساڵی 2014، خانه‌نشین ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش كراوه كه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه، له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی پێویسته مه‌رسوومه‌كه جێبه‌جێ بكات.
ده‌قی مه‌رسوومه‌كه ..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.