Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 21:43

دوو حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە عێراق  تۆمارکرا

کوردستان TV
100%

سەعد لامی ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا راگەیاند.

سەعد لامی لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنییدا گوتی: "تیمەکانی بەشی تەندروستیی کەرخ دوو حاڵەتی تووشبوونیان بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆن لە بەغدا تۆمارکردووە".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو کەسەی کە تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون، دیپلۆماتکارن.

ناوبراو زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە، نەخستووەتەڕوو.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە عێراق، ئەوا پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان و دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆماری باشووری ئەفریقا سەرھەڵداوە، لەئێستادا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبی بڵاوبووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.