كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی مارگرێت، به‌هاوكاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان- لقی كه‌ركوك، مه‌راسیمێكی بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكی) ساز كرد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا جگه له خودی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكی،چه‌ندین هونه‌رمه‌ند شاری كه‌ركووك ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بوون ، چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه ، پاش هونه‌رمه‌ند حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركووكی چه‌ند گۆرانییه‌كه‌ی به‌وبۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد .
هونه‌رمه‌ند حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركووكی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و له شاری سلێمانی داده‌نیشێت، ساڵانێكه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، له‌دیارترین به‌رهه‌مه‌كانیشی (ست خه‌رامان، خه‌جێی خه‌جان، میحرابی عه‌شق، پێكی عه‌ترو ..).
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.