Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 05:30

شەش قوتابی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە-تەق تەق بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەێنرانە نەخۆشخانە

کوردستان TV
100%

شەش قوتابی  پەیمانگای تەکنیکی کۆیە-تەق تەق لە بەشە ناوخۆیی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەێنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق.

هاوکار عەلی،وتەبێژی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند : شەش قوتابی  پەیمانگای تەکنیکی کۆیە- تەق تەق لە بەشە ناخۆیی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەێنرانە نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق دواتریش رەوانەی کۆیە کران.
وتەبێژی تەندروستی کۆیە روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ هۆکاری رووداوەکە بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ شەو سۆپای کارەبایان پێکردووەو کارەبا بڕاوە، دواتر لایتی شەحنیان لەسەر سۆپاکە داناوە بەیانی كه‌ کارەبا هاتۆتەوە لایت شەحەنەکەی تواندۆتەوە.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی هاوکار عەلی،وتەبێژی تەندروستی کۆیە،تەندروستی دوو لە قوتابیەکان ناجێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.