Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 21:43

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە پارێزگای موسەننا کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

تەقینەوەیەک کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی لە پارێزگای موسەننا باشووری عێراق کردە ئامانج.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی موسەننا، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پووچەڵکردنەوەی ھێرشێکی بۆسەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای بابل راگەیاند.

شانەی ناوبراو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە بۆمبێک بۆ بەئامانجکردنی کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزە ئەمنییەکان لەسەر رێگای خێرای بابل چێندرابوو.

راشیگەیاندووە کە بۆمبەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.