Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:26

نرخی نه‌وت برێنت 82 دۆلاری تێپه‌ڕاند 

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، گەیشتە 82 دۆلار و 30 سەنت و رۆژەکەی بە 80 دۆلار و 87 سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 02:53ەوە، بە 82 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 79 دۆلار و 47 سەنت فرۆشرا.

نیگەرانییەکان لەبارەی ئەوەی کە گرووپی ئۆپیک پڵاس کە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپیک پێکهاتووە، نەتوانێت خواستی زیادکراو لەسەر نەوت دابین بکات کاریگەر بوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

پسپۆڕان باس لەوە دەکەن کە لە کاتێکدا گرووپەکە لە مانگی ئابەوە تا ئێستا هەموو مانگێک 400 هەزار بەرمیل بەرهەمی زیاد کردووە، هەندێک وڵاتی ئەندام نەیانتوانیوە قەبارەی بەرهەم زیاد بکەن، لەبەرئەوە بەردەوامی ئاسایی بوونەوە لە خوار ئاستی داخوازیەوەیە.

لەلایەکی دیکەوە، نیگەرانییەکان لەبارەی ئەوەی کە هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کاریگەری نەرێنیی دەبێت لەسەر خواست لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار بووە.

بازاڕەکانی نەوت چاودێری پێشبینیەکانی ئەمڕۆی یەدەگی نەوتی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا دەکەن، سبەینێش فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بە فەرمی زانیارییەکانی یەدەگی نەوت رادەگەیەنێت.

باس لەوەیش دەکرێت، رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 81 دۆلار و 52 سەنت بۆ 82 دۆلار و یەک سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 81 دۆلار و سێ سەنت بۆ 80 دۆلار و 54 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.