حاكم ڕزگار ئه‌مین ئاشكرای كرد كه بڕیاریداوه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) حاكم ڕزگار ئه‌مین ته‌مه‌ن 62 ساڵ بڕیاریداوه ناوی خۆی تۆمار بكات وه‌ك به‌ربژێر بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
حاكم ڕزگار له‌دایكبووی ساڵی 1957ی شاری سلێمانییه و یه‌كێك بوو له‌و دادوه‌رانه‌ی كه له پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق به‌شدار ببوو.
پێرێ یه‌كشه‌م یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا به هه‌ڵبژاردن هه‌رسێ پۆست سه‌رۆك و جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌نجوومه‌نه‌كه یه‌كلایی كرانه‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا و هه‌ریه‌ك له حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ پۆسته‌كانی جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
دوێنێ دووشه‌میش سه‌رۆكایه‌تی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمی ده‌رگای خۆكاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرده‌وه و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ خۆی كاندید بكات ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت.
یه‌كه‌م/ له‌دایكبووی عێراق بێت له دایك و باوكێكی عێراقی.
دووه‌م / كامل ئه‌هلییه بێت و ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌واو كردبێت.
سێیه‌م / خاوه‌ن ناوبانگێكی باش بێت و شاره‌زای بواری سیاسی هه‌بێت و هه‌روه‌ها ناوبانگی به ده‌ستپاكی و دادپه‌روه‌ری و دڵسۆزی بۆ گه‌ل هه‌بێت.
چواره‌م / بڕوانامه‌ی له زانكۆ كه‌متر نه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای و توێژینه‌وه‌ی زانستی له عێراق باوه‌ڕپێكراو بێت.
پێنجه‌م / نابێت سزادرابێت به تاوانی شه‌ڕه‌ف.
شه‌شه‌م / نابێت داواكرابێت به به‌نده‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری یان هه‌ر ڕێوشوێنێكی تر.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕۆژی 8/2/2022 هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه ده‌چێت به‌گوێره‌ی مادده‌ی (72/دووه‌م/ب)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.