به‌هۆی بارانی زۆر و به‌لێزمه، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به‌فه‌رمی پشووی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه و قوتابخانه‌كانی پارێزگاكه‌ی ڕاگه‌یاند.
عه‌مار جه‌بر پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بارانی زۆر و به‌لێزمه كه بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا له سه‌نته‌ر و باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست پێ بكات، بڕیارمان دا به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی نیمچه‌یی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی پشوو له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه و قوتابخانه‌كان بۆ ڕۆژانی سبه‌ی چوارشه‌م و دووسبه‌ی پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و بارانه زۆره‌ی كه بڕیاره ببارێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێگه بۆ فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندار بكه‌ینه‌وه بۆ لابردنی ئاوی كۆبووه‌وه له‌نێو شه‌قامه‌كان، بۆیه بڕیارمان دا سبه و دووسبه‌ی بكه‌ین به پشووی فه‌رمی.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین جه‌ختیشی كرده‌وه كه پشووه‌كه ته‌نیا فه‌رمانگه ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.