گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان به‌رز بێته‌وه.
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا و ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له نه‌خۆشخانه‌كان زیاد ببێت.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق بریتییه له 1.2%.
نه‌شی شارده‌وه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای لێ كردوون ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا توندتر بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن به ئیجباری.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخی پارێزگای به‌غدای پایته‌خت ئه‌مڕۆ سێشه‌م به فه‌رمی تووشبوونی دوو حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنی ڕاگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش له پارێزگای دهۆك 5 حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.