ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له سه‌رووی 83 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
نرخی نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 3.04% به‌رز بووه‌وه و بووه 83.33 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خامی تێكساسیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به ڕێژه‌ی 3.34% و نرخه‌كه‌ی بووه 80.84 دۆلار.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕأبردووی كازاخستانه‌وه هه‌یه كه وڵاتێكی گرینگی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.