Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 02:44

که‌شناسی: ئه‌مشه‌و باران ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانیش به‌فر

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.

كه‌شناسی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هەور دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەى بارانى مامناوەند بۆ نمەباران کاریگەرییەکەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتیش بەفر دەبارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی بڵاویشی كرده‌وه‌: نزمترین پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە و بەرزترینیش پلەیک نزم دەبێتەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تەمومژ و خراپی مەودای بینین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و گەرمیان کەم دەبێتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی به‌مشێوه‌یه‌ خسته‌ڕوو:-

هەولێر/ دڵۆپ دڵۆپ

شەمامک/ 0.1 ملم

پیرمام/ دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانى/ 14.7 ملم

هەڵەبجە/ 24.4 ملم

چەمچەماڵ/ 8.6 ملم

ئاکرێ/ 5.8 ملم

بارزان/ 6.0 ملم

بازیان/ 12.6 ملم

دەربەندیخان/ 36.8 ملم

دوکان/ 17.4 ملم

حاجى ئۆمەران/ 3.8 ملم

هەڵشۆ/ 6.0 ملم

کەلار/ 3.4 ملم

مەیدان/ 19.4 ملم

سۆران/ 3.6 ملم

پێنجوێن/ 27.2 ملم

ماوەت/ 11.0 ملم

قەڵادزێ/ 10.0 ملم

سمێلان/ 0.4 ملم

مێرگەسۆر/ 3.4 ملم

سیدەکان/ 5.6 ملم

چۆمان/ 1.2 ملم

کەرکووک/ 11.9 ملم

خورماتوو/ 26.1 ملم

خانقین/ 2.9 ملم

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.