نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له سه‌رووی 83 دۆلار‌و81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له‌كاتژمێر 8:38 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-1-2022 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 83 دۆلار‌و81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی فرۆشرا.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس 81 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕأبردووی كازاخستانه‌وه هه‌یه كه وڵاتێكی گرینگی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.