Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:41

 بایدن: نیگەرانم لە خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بە ھەموو جیھاندا

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەموو جیھاندا، دەربڕی.

بایدن پێش ئەوەی کۆشکی سپی جێبھێڵێت بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ شاری ئاتلانتای سەربە ویلایەتی جۆرجیا، وڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

جۆ بایدن، لە وەڵامی پرسیاری ئایا نیگەران بووە لە بەرامبەر ئەو رێکارانەی کە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو کراوە ، گوتی: "تەنھا لە بەرامبەر خاونەبوونەوەی تەشەنەسەندنی پەتاکە بە ھەموو جیھاندا، نیگەرانم".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە دەتوانن ھاوکاری تەواوی نەخۆشخانەکان و ویلایەتەکانی وڵاتەکە بکەن و گوتی: "لە ئێستادا ھاوکارییە پێویستییەکان دەنێرین و پێم وایە لەسەر رێگای راستداین".

لە ئەمریکا لە ماوەی ھەفتەکانی رابردوودا ژمارەی کەوتنە نەخۆشخانە بەھۆی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن و ڤایرۆسەکەوە، گەیشتبوویە ئاستێکی پێوانەیی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.