كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی ئێران كۆچی دوایی به‌كتاش ئابتینی شاعیر و نووسه‌ری زیندانیكراوی به هۆی نه‌خۆشیه‌وه ڕاگه‌یاند.
به‌كتاش ئابتین له 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ده‌ستگیركرا و دادگای ئێران 6 ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند رۆژی دووشه‌ممه 8-1-2022 له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا له نێو زیندان گیانی له‌ده‌ستدا.
كۆمه‌ڵه‌ی نوسه‌رانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به‌كتاش عابدینی پشتڕاست كرده‌وه رایگه‌یاند:، ده‌سه‌ڵاتی دژی ئازادیخوازی، پاڵه‌وانێكی قاڕه‌مانی ئازادیخوازی له ئێمه سه‌نده‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" به‌كتاش ئابتین زیندووه، چونكه ڕوحی ئازادیخوازی و به‌رخۆدان له‌دژی زوڵم و سته‌م زیندووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و سته‌مه‌ی له عابدین به‌كتاش كراوه، بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین".
شایانی باسه له مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوودا، وێنه‌یه‌كی به‌كتاش ئابتین بڵاوكرایه‌وه كه پێیه‌كانی زنجیر كرابوون و له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه بوو و ئه‌وه‌ش توڕه‌یی و ناڕه‌زایی ڕای گشتی لێكهوتهوه .
لای خۆییه‌وه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش ئیدانه‌ی گرتن و پێشێلكارییه‌كانی ناڕازیان و كه‌مته‌رخه‌می له‌كێشه پزیشكییه‌كانی زیندانیان ده‌كات و داوای ئه‌وپه‌ڕی فشاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ئازادكردنیان .
ئه‌نجومه‌نی پێنووسی ئه‌مریكا له مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوودا، خه‌ڵاتی "ئازادی پێنووسی " به‌هه‌ریه‌ك له به‌كتاش ئابتین، ڕه‌زا خه‌ندان مه‌هابادی و كه‌یوان باژن به‌خشی كه هه‌رسێكیان له زیندانی ڕژێمی ئێران‌دا بوون.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
شاعیر و نووسه‌رێکی ناوداری ئێرانی له‌زینداندا گیانی له‌ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.