وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له پڕۆسه‌یه‌كی فراواندا شه‌قامه‌كانی كۆنی هه‌ولێر كه‌ركوك و 40 مه‌تری نۆژه‌نكرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12 ى 1 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: وێڕای دروستكردنی شەقامی نوێ، نۆژەنكردنەوەی شەقامە لاوەكی و سەرەكییەكان یەكێكە لە ستراتیژیەتی كارەكانی دامودەزگەكانی شارەوانی و بۆ ئەو مەبەستەش لە شاری هەولێر پرۆسەیەكی فراوان لە چەندین شوێنی شارەكە بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان بەڕێوەچوو. لەنێویاندا شەقامی 40 مەتری كە یەكێكە لە شەقامە جەنجاڵەكانی شاری هەولێر.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: پرۆسەكە لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان و كارگەی قیڕ و ئەسفەڵتی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری هەر سێ بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیی دوو و چوار و پێنج بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەك شەقام نۆژەنكرانەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،لەو پرۆسە فراوانەدا چاڵ و شكستەكانی شەقامی كۆنی هەولێر-كەركووك و هەروەها چەندین شوێن لە گەڕەكی مەلایان و شەقامی 40مەتریی هەولێریش نۆژەنكرانەوە، كە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی ئاسانكاریی شۆفێران و هاووڵاتییان، بەهۆیەوە گرفتی هاتوچۆ لەو شوێنانە چارەسەر دەكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.