ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ھۆبەی ھەواڵگریی فیرقەی 16 و بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ھەواڵگریی فەوجی دووی سەربە لیوای پیادەی 92، تیرۆریستێکیان لە گوندی حلیلە باکووری پارێزگای نەینەوا دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو.
شانەی ناوبراو باسی لەوەش کردووە، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.