كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12 ى 1 ى 2022، به‌گشتی کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت باران بارین ئەمڕۆ لە ناوچەى جیاجیا دەبێت .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه سبەى پێنج شەممە 13 ى 1 ى 2022، باران بارین زیاتر دەبێت ، بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، کاریگەرى ئەو شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت تا رۆژى دووشەممە .
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: كه له رۆژى شەممەی داهاتووو بارستە هەواییەکى ساردى سێبیرى روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.