وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارى لەبارەی شەپۆڵى چوارەمى کۆڕۆناوە دەدات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12 ى 1 ى 2022، له په‌یامێكدا، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردوە.
وەزیرى تەندروستى ڕاشیده‌گه‌ێنێت، پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گرنگترین رێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
د.سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت، لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشییەكە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەیت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.