Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 01:29

خوێندنی باڵا: مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی فراواندەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی دەرگاى پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ کردنەوەى پەیمانگەى تەکنیکی و پیشەیی (TVET)لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستان، بە گەنجی کارامە و چالاک.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ى 1 ى 2022، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە چوارچێوەى ئەو یاسا و ڕێنماییانەی پەیڕەوی دەکەین و بەمەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزا، بڕیارماندا پێشینەی کارەکانمان لەمساڵدا تەرخان بکەین بە وەرگرتنی پرۆپۆزەڵی کردنەوەى پەیمانگەى تەکنیکی و پیشەیی (TVET)، هەوەها ئامانجمان لەم کارە بریتییە لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستان، بە گەنجی کارامە و چالاک.
راشیده‌گه‌یه‌نن: هەرکەسێک خوازیارە دەتوانێت تاکو بەرواری (10ی شوبات) پرۆپۆزەڵەکانی پێشکەش بکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.