حكوومه‌تی ئێران پلانی هه‌یه دابه‌شكردنی نان له وڵاته‌كه‌ی بكات به پسووله‌ی تایبه‌تی خۆراك دوای ئه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان ئه‌و نرخه‌یان ڕه‌ت كردبووه‌وه كه حكوومه‌ت بۆی دیاری كردبوون.
مه‌سعوود میر كازمی سه‌رۆكی ڕێكخراوی پلان و بوودجه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نانه‌واخانه‌كان به‌رده‌وامبن له سه‌رپێچیكردنی ئه‌و نرخه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ فرۆشتنی هه‌ر نانێك دیاری كردووه، ئه‌وا به‌ناچاری پسووله‌ی تایبه‌ت بۆ كڕینی نان به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی پلانه‌كه هاووڵاتییان له‌به‌رامبه‌ر كڕینی هه‌ر نانێك بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌ت زیاده‌كه‌ی تر ده‌خاته سه‌ری بۆ نانه‌واخانه‌كان، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت به‌نیازه هه‌مان پلان له داوده‌رمانیش په‌یڕه‌و بكات.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئێران پلانه‌كه جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مجار له‌و وڵاته نان به پسووله‌ی تایبه‌تی خۆراك دابه‌ش بكات و ته‌نانه‌ت پێشتر له شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێرانیش كه دۆخی دارایی و ئابووری وڵاته‌كه له‌وپه‌ڕی خراپیدا بوو قه‌یرانی نرخی نان دروست نه‌ببوو و په‌نا نه‌برابووه به‌ر دابه‌شكردن به پسووله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.