پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی ئافرەتێکی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە کوشتنی زاواکەی خۆی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی میدیاکان ڕووداوی کوشتنی هاووڵاتییەکیان لە گەڕەکی قادسییەی کەرکووک بڵاوکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەو چەکەدا بگیرێت کە ڕووداوەکەی پێ ئەنجامدراوە".
پۆلیسی کەرکووک هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات " دەرکەوت تۆمەتبارەکە دایکی هاوسەری قوربانییەکەیە و ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە ڕوویداوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.