بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، درهنگانی شهوی ڕابردوو له یانهیهكی شهوانهی شاری ههولێر بههۆی كاری نایاسایی و بهدهر له ئادابی گشتی 102 پیاو و 77 ئافرهت دهستگیر كراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاند: لە چوارچێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لە ناو شاری هەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگهیاند: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران، هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا.
پۆلیسی ههولێر ههروهها ڕایگهیاند: ههر له شوێنهكهدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر له کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەب گیرا.
جهختیشی كردهوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتهوه و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون، تهئكیدیشی كردهوه كه ئەم هەڵمەتانه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.