له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه دۆخی شه‌نگال ئاڵۆزی تێكه‌وتووه به‌هۆی دروستبوونی پشێوی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال (یه‌په‌شه) و سوپای عێراق و تا ئێستاش بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق سووتێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شه‌نگال به (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌په‌شه سووتێنراوه و ئێستا دۆخه‌كه له شارۆچكه‌ی شه‌نگال له ڕۆژئاوای شاری مووسڵ ئاڵۆزه.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه كاتێك دروست بووه كه لایه‌نگرانی یه‌په‌شه ویستوویانه په‌یكه‌رێك بۆ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانیان له شنگال دابنێن كه پێشتر به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی توركیا كوژراوه، به‌ڵام ئه‌ندامانی سوپای عێراق ڕێگرییان لێ كردوون و نه‌یانهێشتووه په‌یكه‌ره‌كه دابنێن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕێگرییه‌كه ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نگرانی یه‌په‌شه و ئه‌ندامانی سوپای عێراق دروست بووه و له ئه‌نجامیشدا بازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌وه سوتێنراوه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا دۆخی شه‌نگال نائارامه و ژماره‌یه‌كی زۆری سوپای عێراق له ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه بڵاویان پێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.