Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 00:25

یانەیەکی دیکەی ئاهەنگی شەوانە لەهەولێر داخرا

کوردستان TV
100%

 

مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی هەولێر یانەیەکی دیکەی شەوانەیان داخست و جەخت دەکرێتەوە کە ئەوانەی سەرپێچی یاسا دەکەن ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبنەوە.

قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی کە لە پارێزگای هەولێر دەرچووە بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری ڕێستۆرانت و هۆڵ و یانە شەوانەکان، یانەیەکی دیکە داخرا.

ڕاشیگەیاند: لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی دەستی پێ کردووە بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی کە سەرپێچییان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکان نین ئەمشەو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی یانەیەکی دیکەی شەوانە داخرا.

قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر جەختی کردەوە کە ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێ و ئەوانەی کە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکان دەکەن ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبنەوە.

جێی باسە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، درەنگانی دوێنێ شەو تا بەرەبەیان لە یانەیەکی شەوانە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران، هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.