سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی پێشان دا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتییان.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو وه‌زیرانی كاره‌با و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی هاوبه‌شانی تۆڕی نیشتمانی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ئاو خستبووه به‌رده‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی هه‌ردوو وه‌زیری په‌سند كرد و بڕیاری دا ماوه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی هاوبه‌شانی تۆڕی نیشتمانی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری ئاو تا كۆتایی مانگی 2ی ئه‌مساڵ درێژ بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.