به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و هاووڵاتییه‌كیان له‌نێو ئۆتۆمبێل ده‌رهێناوه كه له هۆشخۆی چووبوو و دواتریش گیانی له‌ده‌ستدابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و کەمێک پێش ئێستا لەلایەن هاووڵاتییان ئاگادار کراینەوە کە کەسێک لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر - کەرکووک لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەی لەهۆش خۆی چووە و دەرگای ئۆتۆمۆبێلەکەشی داخراوە.
ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ تیمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه و هاووڵاتییەکەمان له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دەرهێنا و ڕاسته‌وخۆ رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەداخەوە دوای گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه ڕاگه‌یه‌نرا كه هاووڵاتییه‌كه هه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی لەدەستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ناسنامه‌ی هاووڵاتییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییەکە ناوی (دلشاد سلێمان)ه و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.