سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی حکوومەتی ئەڵمانیا دەکات لەبارەی درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە بڕیارەکەی حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و هیوادارم پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارەکە پەسەند بکات.
هەروەها نووسیویەتی "داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەوڵی بە کۆمەڵ و بەردەوامی پێویستە بۆ بەرەنگاربوونی و بنبڕکردنی تیرۆر".
تویتەکەی نێچیرڤان بارزانی دوای بڕیاری حکوومەتی ئەڵمانیا دێت به درێژكردنهوهی ئەرکی سەربازانی لە عێراق و ههرێمی كوردستان بۆ ماوەی 9 مانگی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.