سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه كه دەیانەوێ سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان رابکێشین.
دكتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێشوازی کرد لە سێس پاچ سەرۆکی یەکەی ئابووری لە کونسڵخانەی ئەمریکا، لە میانەی دانشتنێکدا تاوتوێی دۆخی وەبەرهێنان و ئەو هەنگاوانە کرا کە پێویستن بۆ زیاتر پێشخستنی وەبەرھێنان لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان تەئکیدی کردەوە، لە کابینەی نۆیەمدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی زۆری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی کردووە و هەوڵی راکێشانییان دەدات.
لای خۆشییه‌وه سەرۆکی یەکەی ئابووری کونسڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد كه ئاگادارن حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی باشی ناوە بۆ پێشخستنی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی.
هه‌روه‌ها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری وەبەرهێنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.