Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:55

به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ لافاو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری هه‌ولێر دروستبوو

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و بارین بارینه‌ به‌خوڕه‌ی شاری هه‌ولێری گرتۆته‌وه‌ لافاو له‌چه‌ند شه‌قام و گه‌ڕه‌كێك دروست بووه‌.

له‌وباریه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ رۆژی شه‌ممه‌ دواخران و ده‌وامی قوتابخانه‌كانیش كرایه‌ پشوو.

هه‌روه‌ها سەرۆكایەتی زانکۆی سەڵاحەدین دەوامی فەرمی سەرجەم كۆلیژەكانی راگرت.

هاوكات به‌رگری شارستانی هه‌ولێر داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌كانی 115 و 125 بكه‌ن.

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.