لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 85 دۆلار و 21 سهنت و رۆژەکەی بە 84 دۆلار و 67 سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:40ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،27 دابهزینی بەخۆیەوە بینی و بە 82 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 82 دۆلار و 41 سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 84 دۆلار و 81 سەنت بۆ 85 دۆلار و 35 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 84 دۆلار و 27 سەنت بۆ 83 دۆلار و 73 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.