رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی (WHO)، جارێكی دیكه ھۆشداری لەوە دا کە سەرەڕای ئەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەراورد لەگەڵ جۆری دەلتا "کاریگەریی کەمترە"، بەڵام بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە "نەخۆشخستن و کوشتن" درێژهی ههیه.
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، تیدرۆس ئادناھۆم گیبریسیۆس، لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە ناوەندی رێکخراوەکە لە جنێڤ لەگەڵ شارەزایانی تەندروستیی جیھانی ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ھەفتەی رابردوو 15 ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن راگەیەندراوە و ئەمە بەرزترین ژمارەی ھەفتانەی تووشبوونە بە ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی جیھان و گوتی: "ژمارەی گیان لەدەستدانی ھەفتانە لە 50 ھەزارەکاندایە و ئەمەش زۆر زۆره. نابێت راهاتنی ژیان لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە مانای ئەوە بێت کە ئەم ژمارانە قبوڵ دەکەین".
لەلای خۆیەوە، گەورە راوێژکاری رێكخراوهكه، بروس ئایلورد، جەختی لەوە کردەوە کە وازھێنان و ساردبوونەوە لە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەناوی بەرگریی بە کۆمەڵ بژاردەیەکی ھەڵەی گەورە دەبێت.
هاوكات سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، ماریا ڤان کیرکۆڤ، گوتی: "ئەوە دەبینین کە جۆری ئۆمیکرۆن زۆر بە کاریگەری لە نێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە. ئەگەر رێگە بەم جۆرە بدەین بەم شێوەیەی ئێستا بڵاوببێتەوە، لە ھەفتەکانی داھاتوودا ژمارەی بەرزی حاڵەتەکانی تووشبوون دەبینین".
ماریا ڤان کیرکۆڤ تیشكی خستهسهر ئهوهش كه، سەرەڕای ئەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەراورد لەگەڵ جۆری دەلتا "کاریگەریی کەمترە"، بەڵام بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان بەکارنەھێناوە "نەخۆشخستن و کوشتن" درێژهی ههیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.