به ئه‌نجامدانی یاری نێوانیان له كلاسیكۆی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا بڕی شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرن.
له كاتێكدا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو ئه‌تله‌تیك بیلباو هه‌ریه‌كه‌یان بڕی هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، كه‌له‌سه‌ر خه‌ڵاته داراییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بلاویكردۆته‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌درید، بری شایسته داراییه‌كانی ده‌گاته دوازده ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه وێڕای لایه‌نی بازرگانی و سپۆنسه‌ری.
جێگای باسه، پارساڵ له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه له سڤییا به‌رێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ریال مه‌دریدو ریال سۆسیداد كه پله‌كانی چواره‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا، بڕی هه‌شتسه‌د هه‌زار یۆرۆیان وه‌رگرت، یانه‌ی بارسێلۆنا كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زاریۆری وه‌رگرت، هه‌رچی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباوی پاڵه‌وان بوو، بڕی دوو ملیۆن یۆرۆی وه‌ك پاداشت پێ به‌خشرا.
یانه‌کانی ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا نزیک به 7 ملیۆن یۆڕۆ وه‌رده‌گرن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.