یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته یاری كۆتایی جامی یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاری دێربی له‌نده‌ن، چێڵسی سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی تۆتنهامی میواندارو هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی، ئه‌نتۆنیۆ ڕودیگێر تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بلوزی له یاریه‌كه تۆماركرد، له یاری گه‌ڕی چوونیشدا، چیڵسی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، بۆیه به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتن، چێڵسی به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری كۆتایی .
چێڵسی گه‌یشته یاری کۆتایی جامی یه‌کگرتووی پیشه‌گه‌رانی ئینگڵته‌ڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.