له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری یه‌كه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا، له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی مالی و تونس رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه، یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی مالی ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، له‌گێمی دووه‌م و دوای تێپه‌ربوونی سێ خولهك، مالی لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ئیبراهیم كونای لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ مالی تۆماركرد.
یاریه‌كه به‌گه‌رم و گوری به‌رده‌وامبوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت تونس لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، وه‌هبی خزری لێدانه‌كه‌ی به‌فیرۆدا، له‌خوله‌كی هه‌شتاو حه‌وت بلال تۆریا یاریزانی هه‌لبژاده‌ی مالی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی مالی بوو.
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا مالی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تونس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.