ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بارانبارینی ئه‌مڕۆ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه‌و نه‌بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو، ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: هێلی كاره‌بای نێوان هه‌ولێرو سلێمانی و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری هه‌ولێر پچڕاوه.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك له‌باره‌ی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ ده‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداو كه بڕیاریان داوه ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی له ئاماده‌باشیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.