مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان - بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه پاره‌یان له‌هاوڵاتیان كۆكردبوه‌وه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه له‌بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان - ڕانیه ، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى میتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌ناسێنێت و سێ كه‌سى تریش له‌شوێنى ڕوداوه‌كه به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عیراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان لهڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله سوتاوه‌كه كۆكردۆته‌وه .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بەھۆی گومانیان لەڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكردوو زانرا كه خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992)دانیشتوى قه‌زاى ئاكرێیه‌و پیشه‌ى پێشمه‌رگه نییه‌و به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌م كاره‌ى كردووه‌و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردۆته‌وه شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌نرخێكى هه‌رزان كریویانهو خۆیان سوتاندویانه .
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: جێى ئاماژه‌یه ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه لهبهحركهو سهنگهسهرو چه‌ند پارێزگایه‌كى تر‌و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا.
باندێکى فیڵکردن ده‌ستگیرکران که پاره‌یان له‌هاووڵاتیان کۆکردبووه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.