خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ نۆژەن دەكرێنەوە و 900 ملیۆن دیناریش بۆ پرۆژەكە تەرخان كرا.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی پلان بایەخ بە پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا لە قۆناغی یەكەمدا گوژمەیەكی 900 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ تەرخان كرا.
پێشتر دەرخستەیەك بۆ پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار لە سنووری پارێزگەی دهۆك بە زیاتر لە 4 ملیار دینار دیاركرا و ئەو 900 ملیۆن دینارەش وەك قۆناغی یەكەمە، كە لە ڕێگەیەوە خانووە كەلەپوورییەكانی ئاكرێ نۆژەن دەكرێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی خانووی كەلەپووری و بیناسازی و شوێنە شوێنەوارییەكانی پارێزگەی دهۆك.
شایەنی باسە، لەم كابینەیەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
ژێدهر- وهزارهتی شارهوانی
دانانی ههواڵ- شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.