Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 20:46

دابه‌شکردنی نه‌وت له‌ کۆیه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌ستپێده‌کات

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامین.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌، ئاری كاكه‌ شین سابیر به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێنت: دوای دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كرێت.
راشیگه‌یاندووه‌: له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌كه‌  له‌سنووری قه‌زای كۆیه‌ ده‌ستپێده‌كرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 55 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ رۆژانی رابردوو، كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانماندا به‌رده‌وام ده‌بین و نه‌وت ده‌گه‌ێنینه‌ هه‌موو ماڵێك. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.