به‌م دواییه شه‌پۆلێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه، هاوكات وه‌رزشوانان به‌ده‌ر نه‌بوون له‌م شه‌پۆله، ژماریه‌كی زۆری یاریزانانی یانه‌كان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له‌مباره‌وه یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، شه‌ش یاریزانی یانه‌كه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دواجار توانیان ئه‌م ڤایرۆسه تێبپه‌رێنن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه باڤاریه‌كه هاتووه نۆیه‌ری گۆڵپارێز و دایۆت ئۆپامیكانۆ و عومه‌ر ریچاردز و لیرۆی سانێ و ئهلڤۆنسۆ دێڤێزو تانگۆی نیانزۆ په‌تای كۆرۆنایان تێپه‌راندووه‌و له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه‌ی یانهكهدت ده‌ستیان به راهێنانی به‌كۆمه‌ڵ كردۆته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه بۆ ڕیزی بایرن له كاتێكدایه شه‌مه‌ی داهاتوو تیپه باڤاریه‌كه رووبه‌رووی یانه‌ی كۆلن ده‌بێته‌وه.
بایرن میونشن ئێستا چلوسێ خاڵی هه‌یه‌و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیا دێت، له گه‌ڕی رابردووش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نۆ یاریزانی یانه‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بروسیا میونشن گلادباخ به‌شدارنه‌بوون.
6 یاریزانی بایرن میونشن تووشی کۆڕۆنابوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.